AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٢٥ ٢١:١٠

شەڕی پارتی و یەکێتی و هەڕەشەکانی سەر وزە و ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان

شەڕی پارتی و یەکێتی و هەڕەشەکانی سەر وزە و ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان

ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی لێدانی مەیدانی وزەی کورمور دادەنێت. 

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: کێبڕکێی دوو پارتی سەرەکی هەرێم لەسەر دەسەڵاتی سیاسی و پشکی سەرچاوەکانی نەوت و گاز، بووە بە بەربەستێک لەبەردەم دروستکردنی سیاسەتی یەکگرتووی وزە؛ دۆخێک کە هێرشە بەردەوامەکانی سەر کێڵگە و وێستگەی وزە و وەستان لە بەرهەمهێنانی کورمۆر، ڕەهەندە مەترسیدارەکانی ئەو دۆخەی ڕوونکردەوە.

ڕۆبین میلز لە وتارێکدا بە ناونیشانی «ئاسایشی وزە لە ناو کێشە سیاسییەکاندا لە کوردستان پشتگوێ خراوە»، جەختی لەوە کردەوە کە ناکۆکییە قووڵەکانی نێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان، ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا و ناتوانیانی حکومەتی ناوەندی عێراق لە کۆنترۆڵکردنی گروپە چەکدارەکان، ئاسایشی ژێرخانەکانی وزەی ئەم ناوچەیە بە توندی لاواز کردووە.

بە ڕای ئەو، هێرشی درۆنیی هەشتەمی نوڤەمبەر لە مەیدانی گازی کورمۆر و وەستانی تەواوی بەرهەمهێنانی گاز لەم مەیدانە، نیشانی دا کە بەندیواریی زۆری هەرێم بە سەرچاوەیەکی سەرەکی وزە، لەگەڵ ناکۆکییە سیاسییە ناوخۆییەکاندا، ناوچەکە لە بەرامبەر هێرش و فشارە سیاسییەکاندا دەچەمێنێتەوە.

میلز پێی وایە کە بە پێچەوانەی هەندێک دوودڵییی سەرەتایی، هێرشی ئەم دواییە ڕاستەوخۆ لە ئەنجامی شەڕی ئەمریکا و ئێران نەبووە، بەڵکوو دەبێت ڕەگ و ڕیشە سەرەکییەکەی لە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی عێراق و کێبڕکێیە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستاندا بدۆزرێتەوە. ئەو دەڵێت ئەگەر ئێران ویستی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە هەرێم بە ئامانج بگرێت، ئەوا ئەگەری زیاتر بوو مەیدانی نەوتی "سەرسەنگ" بخاتە ژێر ئامانج، کە کۆمپانیای ئەمریکی (HKN) تێیدا کار دەکات؛ ئەم مەیدانە پێشتر زیانی پێگەیبوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە بارودۆخی ئێستادا، بڕینی هەناردەکردنی نەوت دەتوانێت ئامرازێکی کاریگەرتر بێت بۆ تاران بە مەبەستی زیادکردنی فشار لەسەر بازاڕە جیهانییەکان و حکومەتی ئەمریکا.

ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی لێدانی مەیدانی وزەی کورمور دادەنێت. یەکێتی کە کۆنترۆڵی بەشی باشووری هەرێم و شاری سلێمانی لە دەستدایە، لە حکومەتی هەرێم دەرکەوتووە و هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە دەستەی حوکمڕانی سەربەخۆ بۆ زۆنی سەوز پێکدەهێنێت؛ ئەم کارە دەکرێت پرۆسەی یەکگرتوویی پێکهاتەی حکومەتی هەرێم، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ بە ناوەندەگیریی ئەمریکا دروست ببوو، بە شێوەیەکی پێچەوانە بکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی بابەتەکەدا، نووسەر ئاماژە بە سنوورداربوونی بژاردەکانی هەرێم بۆ قەرەبوو کردنەوەی وەستانی بەرهەمهێنانی کورمۆر دەکات.

مەیدانی گازی چەمچەمال کە کۆمپانیای "پێرل پترۆلیۆم" لە پەرەپێدان دایە، ڕەنگە لە ساڵی داهاتوودا بگاتە قۆناغی بەرهەمهێنان، بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا نابێتە جێگرەوەی کورمۆر.

هەروەها مەیدانی گازی میران، کە کۆمپانیای (HKN) لە مانگی ئایار ڕێگەی پەرەپێدانی لەسەر وەرگرت، بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرزی ماددەی "سولفاید هیدڕۆژن"، پێویستی بە چەندین ساڵ وەبەرهێنان و پەرەپێدان هەیە، چونکە گازی ژەهراوی و خورندەیە.

بەشێکی گرنگی کۆگا گازییە گەورەکانی هەرێم لە ناوچە سەرپەرشتیکراوەکانی حزبی یەکێتی دایە، لە کاتێکدا زۆربەی کۆگا نەوتییەکان لە ناوچە سەرپەرشتیکراوەکانی پارتی دیموکراتدا کۆکراونەتەوە؛ بابەتێک کە بە وتەی میلز، خۆی بووە هۆی توندبوونی ناکۆکی نێوان هەردوو حزب.

News ID 60831

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha